عێراق باڵوێزەکەی لە تورکیاوە بانگهێشت دەکاتەوە

دەستەى دەستپاکی عێراق رایدەگەیەنێت" باڵیۆزى عێراق لە تورکیا بە تۆمەتی زیادبوونی سامانەکەی باگهێشتی دادگا دەکرێت". 

دەستەی دەستپاکی عێراق ئەمڕۆ هەینی ١٤ی تەمووز لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەغداد فەرمانی فەرمانێکى دەرکردووە بۆ بانگکردنى باڵیۆزى ئێستای عێراق لە تورکیا بۆ بەردەم ئەو دادگا، بەهۆى ئەوەى فەرمانگەى خۆپارێزى لە دەستەى دەستپاکى زیادبوونى موڵک و ماڵەکەى بەدیکردووە کە دەگاتە دوو ملیار و ٣٠٤ ملیۆن و ٧٨٧ هەزار دینار". 

ئاماژەی بەوەشکردووە" دۆسیەیەکی تاوانکاری بەرامبەر باڵیۆزەکە کراوەتەوە، دوای ئەوەی دەرکەوت بەهای هەڵاوسان لە پارەکەیدا هاوتا نەبووە لەگەڵ سەرچاوە ئاساییەکانی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بوونی قازانجی نایاسایی".

ئەوەشی خستەڕوو، بانگکردنى ئەو باڵیۆزە بۆ بەردەم دادگا لەسەر بنەماى بڕگەى دووەمى مادەى (١٩)ى یاسای دەستەى دەستیاکى ژمارە ٣٠ی ساڵی ٢٠١١ بووە. 


PM:02:16:14/07/2023