دەوامی فەرمانگەکانی ئەم ناوچانەی کوردستان کەمدەکرێتەوە

پارێزگاری دیالە بریاریدا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاتی دەوامی فەرمانبەرانی دیالە کەمدەکرێتەوە.

لە ڕگەیاندراوێکدا پارێزگاری دیالە بڕیاریدا کە، بە هۆی بەرزبوونەوەی زۆری پلەکانی گەرما دەوامی سەرجەم فەرمانگە حکومیەکان کەمبکاتەوە،لە کاتژمێر ٨ بەیانی تاوەکو ١ی نیوەڕۆ واتە کاتژمێرێک دەوامی فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، کەمکردنەوەت دەوام بەهۆی برزبوونەوەی پلەی گەرمای ناوچەکانی ئەو پارێزگایەوەیە.

لەم هەفتەیەی ڕابردوودا کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکرد پلەی گەرما لەم ناوچانە سەروو ٥٠یە.

ئەوە لە کاتێکدایە، شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روویکردووەتە تەواوی جیهان و رێکخراوی فاوی جیهانیش هۆشداری دا لە شەپۆلێکی گەرما کە روودەکاتە عێراق و لە ماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا شەپۆلی گەرمای لەو جۆرە رووی نەکردووەتە عێراق.




PM:10:09:14/07/2023