بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی تەموزی ٢٠٢٣ بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە له سنووری پارێزگای دهۆک چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئازاد ته‌ها به‌رپرسی راگه‌یاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك، بەیانی ئەمڕۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" كه‌میك پێش ئێستا له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی (دهۆک - موسڵ) رووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ له جۆری پێکدادان ڕوویدا".
وتیشی" ڕووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت له جۆری كیا ڕیۆ و بارهەڵگرێکدا روویداوه کە بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم قوربانییەکان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن کە پێکهاتوون لە دوو پیاو و ژنێک و منداڵێك.