وەفدێکی حکومەتی هەرێم ( ماوە بۆ درێژکراوە ) سبەی سەردانی بەغدا دەکەن، د. ئومێد سه‌باح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگه‌یاند" نووسراوێكی فه‌رمیمان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران عێراق كردووه، كه ده‌بوو موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نێردرابا، هۆكاری نه‌ناردنی نازانین، سبه‌ی له به‌غدا جارێكی دیكه ئه‌و بابه‌ته ته‌رح ده‌كه‌ینه‌وه، كه ده‌بێت به زووترین كات موچه‌ی مانگی شه‌ش ره‌وانه بكه‌ن".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئاشکرای کرد کە بڕیارە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆ کردن له‌باره‌ی بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سبەی دوو شەممە سەردانی بەغدا بکات.
وتیشی " سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئیتیحادی له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان كردووه و پێویستی به‌وه كرد كه تیمێكی باڵای هاوبه‌ش هه‌بێت، تاكو بڕیاری تاكه‌كه‌سی له‌باره‌ی بودجه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌درێت، له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی پێكهێندرا."
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " ناكرێت ده‌قه‌كانی ناو بودجه‌ی گشتی عێراق، ته‌نیا بۆ راوێژی وه‌زاره‌ته‌كان جێبهێڵدرێت، هه‌ندێ بڕگه و مادده پێویستی به بڕیاری سیاسی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت".
ئەوەشی خستەڕوو کە سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش تیمێكی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان دروستكرد، سبه‌ی هه‌ردوو تیم له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یان ده‌بێت و له‌وانه‌یه به‌شێك له كۆبوونه‌وه‌كان بهێنینه هه‌رێمی كوردستانیش.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ( ماوە بۆ درێژکراوە ) رۆژی ١٢ ی تەموز تانەی لە ماددەکانی ١٣،١٢،١١،٢ ی بودجەی گشتی عێراق داوە، کە پەیوەستن بە ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.