حکومەتی هەرێم رۆژێک پشووی فەرمی راگەیاند

حكومەتی هەرێم کوردستان رۆژی چوار شەممە ١٩ ی تەموزی لەسەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستاندا کردە پشووی فەرمی.

حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوار شەممەی کردە پشووی سەری ساڵی کۆچی لەسەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمدا.

ئەمڕۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەم هەفتەیەدا بەهۆی سەری ساڵی كۆچییەوە، ڕۆژێك دەبێتە پشووی فەرمی.

هەروەها وتویەتی "بۆ ئەم مەبەستە ئێوارەی ئەمڕۆ دوای خۆرئاوابوون، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ڕۆژی یەكی موحەڕەمی سەری ساڵی كۆچی دەستنیشان دەكات و حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی پشووی فەرمی لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت".




PM:09:37:17/07/2023