كەركوك.. تەقە لە ماڵی ئەفسەرێك كرا و پاسەوانێكی كوژرا


ئەمشەو لە شاری كەركوك تەقە لە ماڵی ئەفسەرێكی شارەكە كرا و پاسەوانێكی كوژرا.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمشەو چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقەیان لە ماڵی ئەفسەرێكی باڵای بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی نەوجەوانان كردووە و پاسەوانێكی ئەو ئەفسەرە كوژراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە.



PM:10:40:18/07/2023