ئەدهەم بارزانی: لە بازگەی مەسیف، رێگری لە خێزانم كراوە و مۆبایلی لێوەرگیراوە


ئەدهەم بارزانی، سەرۆكی رەوتی هێڵی سێیەم كە پێشتر سەركردەی  پارتی دیموكراتی كوردستان بوو و ئامۆزای مەسعود بارزانی، سەرۆكی ئەو حیزبەیە، رایدەگەیەنێت "ئەمڕۆ خێزانم دایكی ھێڤی، بۆ سەردانی كوڕ و كچ و نەوەكانی لە مەسیف بەرێكەوت و لە یەكەم بازگەی مەسیف لە دیوی (كۆڕێ)وە بۆ زیاتر لە یەك كاتژمێر و نیو ڕادەگیرێت، پاش ئەوەی كە لە سەری ڕەشەوە فەرمانی ئزن دان بۆ دەچێت، ئەوكات مۆڵەتی چونیان بۆ ماڵەوە پێدەدەن".

ئەدهەم بارزانی لە پەیامێكدا رایگەیاندووە "ئەمڕۆ خێزانم دایكی ھیڤی، بۆ سەردانی كوڕ و كچ و نەوەكانی لە مەسیف بەرێكەوت و لە یەكەم بازگەی مەسیف لە دیوی كۆڕێ-وە بۆ زیاتر لە یەك كاتژمێر و نیو ڕادەگیرێت و ھەموو پێداویستی و كەلوپەلەكانیان بە وردی دەپشكنرێت پاش ئەوەی كە لە سەری ڕەشەوە فەرمانی ئزن دان بۆ دەچێت، ئەوكات مۆڵەتی چونیان بۆ ماڵەوە پێدەدەن، بەڵام دەزگا مۆبایلەكانی دایكی ھیڤی و ئەوانەی لەگەڵیدابوون كە دەكاتە ١١ دەزگا، مۆبایلیان لێوەردەگیرێت و تاكو ئێستاش لە لای ئەوانە ماوە بۆ كۆپی لەسەر گرتن".
‏‎
هەروەها وتویەتی "بەڵام دەزگا مۆبایلەكانی دایكی ھیڤی و ئەوانەی لەگەڵیدابوون كە دەكاتە ١١ دەزگا، مۆبایلیان لێوەردەگیرێت و تاكو ئێستاش لە لای ئەوانە ماوە بۆ كۆپی لەسەر گرتن".
‏‎

دەقی راگەیەندراوەكەی ئەدھەم بارزانی:
بە نای خوای گەورە و میھرەبان
‏‎بۆ/ رای گشتی كوردستان بەڕێزان
‏‎حكومەت و پەرلەمانی عێراق
‏‎سەرۆكایەتی ھەرێم
‏‎حزب و لایەنە سیاسیەكان
‏‎ باڵیۆز و كونسوڵخانەكان و نوێنەری وڵاتان نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخڕاوەكانی مافی مرۆڤ لە عێراق و كوردستان

‏‎ئێوەی بەڕێز ئاگادار دەكەمەوە پاش زیاتر لە ساڵێك و دوو مانگ لە ئاوارەیی و دەربەدەری كە بە ھۆی ھەڵوێستەكانم دژ بە داگیركاری كوردستان و نادادپەروەری و نەبونی ئازادی.
‏‎
ئەمڕۆ سێشەمە ١٨-٧-٢٠٢٣، خێزانم دایكی ھیڤی، بۆ سەردانی كوڕ و كچ و نەوەكانی لە مەسیف بەرێكەوت و لە یەكەم بازگەی مەسیف لە دیوی كۆڕێ-وە بۆ زیاتر لە یەك كاتژمێر و نیو ڕادەگیرێت و ھەموو پێداویستی و كەلوپەلەكانیان بە وردی دەپشكنرێت پاش ئەوەی كە لە سەری ڕەشەوە فەرمانی ئزن دان بۆ دەچێت، ئەوكات مۆڵەتی چونیان بۆ ماڵەوە پێدەدەن، بەڵام دەزگا مۆبایلەكانی دایكی ھیڤی و ئەوانەی لەگەڵیدابوون كە دەكاتە ١١ دەزگا، مۆبایلیان لێوەردەگیرێت و تاكو ئێستاش لە لای ئەوانە ماوە بۆ كۆپی لەسەر گرتن.
‏‎
من داوا لە ھەموو لایەنەكان و حكومەتی عێراق دەكەم كە سنورێك بۆ ئەم تەكڕەووییە لە خاكی پیرۆزی كوردستان كە خاكی شەھیدان و دەیان ھەزار شۆڕشگێڕ و تێكوشەری وەكو منن دابنێن.
‏‎
لە ھەمان كاتدا بە ھەموو ھاوڵاتیانی خۆشەویست دەڵێم ئەمانەی كە ئەم رفتارەیان لەگەل خێزانم كردووە چ ئەم خاتونە بێت چ خاتونی ھەر ھەژار و شەھیدێك بێت لە لای من وەك یەكن و كە ھاتن لە ئۆتۆمبێلیان دابەزاندووە و بابەت بە بابەت پشكنینیان بۆ ھەموو پێداویستیە تایبەتەكانیان كردووە، ئاخۆ چی لە خەڵكانێكی تر دەكەن یاخود كردوویانە و دەبینین كە سەرانی بەعس بە خێزانیانەوە موعەزز و موكرەم دە سورێنەوە لە پایتەختمان.
‏‎ ئەمە لەكاتێكدایە كە من ھیچ پەیوەندیەكی سیاسی و حزبیم بەو حزبەوە نەماوە و ئەگەر كارێكی سیاسی لە سەر گۆڕەپانی كوردستان و عێراق ئەنجام بدەم مافی ڕەوای خۆمە و ئەنجامی دەدەم وەك ھەر ھاوڵاتیەك كە یاساكانی كوردستان و دەستوری عێراق بە ھەمومانی داوە.
‏‎ئەگەر گرفتێكتان لەگەڵ من ھەیە لەگەڵ من ببن بە تەرەف نەك لەگەڵ خاتونێك كە تەنیا پەرۆشی بینینی مناڵەكانی بوە كە زیاتر لە ساڵێكە لە بینینیان بێبەش بووە و ئەوە هۆكاربوە بۆئەوەی پێیەكانی بخاتە ئەو زۆنە بەرتەسكە، لەھەمان كاتدا من سوپاسی ھێزە ئەمنیەكانی زۆنی تر دەكەم كە بەڕێز و ئیحترامێكی زۆرەوە بەڕێكران بوون.



PM:11:20:18/07/2023