یەكێتی و گۆڕان و چەند حیزبێكی دیكە هاوپەیمانێتییان بۆ هەڵبژاردن راگەیاند


بەمەبەستی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ 11 حزب و لایەنی سیاسیی دیكە پێكهێنانی هاوپەیمانێتیەكی فراوانیان راگەیاند.

ئەو 13 حیزبە لەڕاگەیەندراوێكدا رایانگەیاندووە "بڕیارمان داوە لەبەر كۆمەڵێك ئیجابیات و زەرورەتی بارودۆخەكە، لیستێكی فراوانی كوردستانی پێكبهێنن لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "داواشمان لە حزبە كوردستانیەكانی دیكە كردوە، بەزوترین كات لیستی كوردستانی پێكبهێنن و بەشداربن لەگەڵیاندا، بۆئەوەی بتوانن لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنن و مافەكانی خەڵكی كوردستان بپارێزن".




PM:01:14:19/07/2023