لە ناوچە گەشتیارییەکانى باڵەکاتى گەشتیارێک کەوتە ژێر بەفرەوە و گیانى لەدەستدا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی تەموزی ٢٠٢٣ لە ناوچەیەکی گەشتیاری هەرێم هاوڵاتییەک کەوتە ژێر بەفرەوە و گیانی لەدەستدا. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی تەمەن (٣٥) ساڵان كە خەڵكی شارەدێی ڕۆڤیایە سەر بە پارێزگای دهۆك، بەهۆی داڕمانی کەویە بەفرێک لە پڕژەی باڵەکایەتی بە سەختى بریندار بوو. 

بەپێی زانیارییەکان، دواى وەرگرتنى چارەسەر سەرەتایی ڕەوانەى نەخۆشخانەی سۆران کرا، بەڵام بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانى لەدەستداوە.


PM:07:36:19/07/2023