لە شارێکی ڕۆژئاوای کوردستان چوار ئەندامی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا

لە شارێکی رۆژئاوای كوردستان بەهۆی تەقینەوەی بەرمیلێکی نەوت ماڵێك سوتا، لە ئاکامدا چوار كەسی ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی رۆژئاوای كوردستان، شەوی رابردوو لە شاری عامودا کە یەکێکە لە شارەکانی حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، بەرمیلێکی نەوت لە ماڵێکدا ئاگری گرت و بەهۆیەوە ماڵەكە سووتا. 

لە ئاکامی ڕووداوەکە چوار كەسی ئەندامی یەك خێزانكە پێكهاتوون لە دوو منداڵ و باوكێک و باپیری) ئەو دوو منداڵە گیانیان لەدەستدا. 


PM:04:39:20/07/2023