باوەڕ ناکەن ناسر خلێفی چی بە مباپێ و خێزانەکەی وتووە

رۆژنامەی لو پاریسیانی فەرەنسی ئاشکرای دەکات  ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان لەم هەفتەیەدا خێزانی مباپێی ئاگادار کردەوە کە ئەگەر ئەم هاوینە ڕازی نەبێت بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی  یان بیفرۆشێت، ئەوا لەم وەرزەدا یەک یاری بە درێسی پاریسەوە ئەنجام نادات.

هەروەها پێی وتووە، ئەگەر مباپێ نایەوێت ژیانی وەرزشی خۆی بخاتە مەترسییەوە، ئێستا دەبێت ڕۆیشتن یان ساڵێکی ئیختیاری قبوڵ بکات.  وەک سەرۆکی یانەکە بەردەوام دووبارەی دەکاتەوە، یانەکە لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە و جارێکی دیکە دەیسەلمێنێت".

لەکۆتایدا رۆژنامەکە نوسیویەتی:" پاریس سانجێرمان ئامادەیە بە درێژایی ئەم وەرزە بەشداری بە کیلیان مباپێ نەکات ئەگەر گرێبەستی نوێ نەکاتەوە".


PM:08:10:22/07/2023