د.نەرمین مەعروف نوێترین زانیاری لەسەر شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ئاشکرا دەکات

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند، "چاوڕواندەکرێت رۆژی یەکشەممە رێنماییەکانی جێبەجێکردنی بودجە بڵاوبکرێتەوە".

ئەمرۆ شەممە ٢٢ تەموزی ٢٠٢٣ د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە میدیاکانی نزیک حیزبەکەی ڕاگەیاند،"وەزارەتی دارایی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسایی بودجەی ئامادەکردووە و رەوانەی ئەنجومەی وەزیرانی کردووە بۆ پەسەندکردن، چاوەڕواندەکرێت رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیران رێنماییەکان بڵاوبکاتەوە، بەوەش یاسای بودجە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

باسی لەوەشکرد، لەئێستادا ھەرێمی کوردستان ھیچ ناڕەزایەتییەکی بەرامبەر بە یاسایی بودجە نییە و بە پێی رێککەوتنەکان نەوت رادەستی بەغداد دەکات، ھەردوو وەزارەتی دارایی ھەرێم و بەغدادیش پاکتاوی دارایی شەش مانگی رابردوو دەکەن، دوای ئەوە شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم رەوانە دەکرێت.


AM:12:26:23/07/2023