چوار سەرۆکایەتییەکی عێراق لە بارەی شایستە داراییەکانی هەرێم بڕیاریاندا

ئەمشەو یەک شەممە چوار سەرۆکەیەتییەکەی عێراق لەبارەی دۆخی ئابوری و سیاسی ولآتە لە ماڵی حەلبوسی کۆبوونەوەو لە نێویشیاندا کۆک بوون لەسەر شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی عێراق.

لە راگەیاندنێکدا کە دوای کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە، چوار سەرۆکایەتییەکە کۆک بوون لەسەر دەرکردنی یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای نەوت و غاز.

هەروەها داوا کراوە پەلە بکرێت لەسەر دەرکردنی رێنوماییەکان لەسەر بودجە تا بە تەواوی یاسای بودجە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەر چوار سەرۆکایەتییەکە تەبابوون لەسەر شایستە داراییەکانی هەرێم.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پاراستنی تیمە دیبلۆماسییەکانی عێراق لە وڵاتان کراوە.



AM:12:17:24/07/2023