مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: پاشکۆی هیچ حیزب و ئۆپۆزسیۆنێکی ساختە نین

دەستەی داکۆکیکاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، راده‌گه‌یه‌نێت" پاشکۆی هیچ حیزب و ئۆپۆزسیۆنێکی ساختە نین". 

دەستەی داکۆکیکاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەیان بەوەکردووە" ئێمە وەکو ئەندامانی دەستەی داکۆکیکاری لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بە هیچ شێوەیەک ڕاوێژمان پێ نەکراوە بۆ بابەتی خۆپیشاندان، لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە ئێمە پاشکۆی هیچ حیزب و ئۆپۆزسیۆنێکی ساختە نین". 

دەشڵێن" نە پرسە گورگانە بە کەس دەکەین و نە قبوڵیشی دەکەین کەس پرسە بە گورگانەمان پێ بکات، چونکە هەمووان باش دەزانن کە کێن ئەوانەی خەمخۆری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازین، بەرپرسانی حیزبی و حکومی ئۆپۆزیسیۆنی ساختە بونەتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ لاوازکردنی ئەم قەوارەیە و بگرە خەریکە لە باریشی دەبەن". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" زۆرینەیەک لە گروپە ناڕازیەکان کە لە ژێر هەژموونی حزبەکاندابوون بۆیە حاڵی شەقام پەرتەوازە بوو بەیەکگرتووی نەمایەوە کە زۆرینەیان هۆکاری ئەوە بوون تا دڵی سەرانی هەرێم  نەڕەنجێن، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی مامۆستیان و فەرمانبەرانی ناڕازی و هەراسانکردن و دڵ ڕەنجاندنی سەرانی هەرێم تا بتوانین ئەو ئەرکە پیرۆزەی لەسەر شانمانە بە شانازیەوە". 


PM:06:41:24/07/2023