ڤیدیۆ.. بڕیار رزگار بەرهەمی (دڵبەری) بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی لاوی کورد بڕیار رزگار، بەبۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی نوێترین بەرهەمی خۆی پێشکەشی هەوادارەکانی کرد. 

بڕیار رزگار دوێنێ یەکشەممە لە ڕۆژی لە دایکبوونی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی بە ناوی (دڵبەر) بڵاوكردەوە کە تەواوی بەرهەمهێنانی كلیپەكەی لەلایەن BR پرۆدەكشن بۆ ئەنجامدراوە.

بڕیار رزگار‌ خەڵکی شاری سلێمانییە، لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێیە، له‌ ساڵى (٢٠١٩)دا دوو ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی به‌ ناوه‌كانى (ڕازى دڵ، نازى دڵ) بڵاوکردەوە. 

هەروەها شەش مانگ پێش ئێستا بڕیار بەرهەمی (جادوی) بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە و بینەرێكی زۆری هەبوو.


PM:07:25:24/07/2023