رۆمانۆ فێڵێکی ریاڵ مەدریدو مباپێ لە پاریس ئاشکرا دەکەن

فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنوسی ناسراو فێڵێکی ریاڵ مەدریدو مباپێ لە یانەی پاریس سانجێرمان  ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان نییە، ڕیاڵ مەدرید هیچ ئۆفەرێکی پێشکەشی مباپێ  نەکردووە. 

هەروەها لە پاریس باوەڕێک هەیە کە ڕیاڵ مەدرید و مباپێ ڕێککەوتنێکیان هەیە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بە خۆڕایی لە هاوینی داهاتووداو تەواوکردنی ساڵێکی گرێبەستەکەی مباپێ.

رۆمانۆ ئاشکرای دەکات، پاریس سان جێرمان چاوەڕێی ڕیاڵ مەدرید دەکات بۆ ئەوەی ئۆفەرێک بۆ کیلیان مباپێ پێشکەش بکات، بەڵام ڕاستییەکەی ئێستا ئەوەیە کە مەدرید پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە نەکردووە.


PM:09:49:24/07/2023