وەفدێکی پارتی لە سلێمانی سەردانی جەلالی سام ئاغا دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی جەلالی سام ئاغایان کرد لە ماڵەکەی خۆی لە گردی سەرچناری سلێمانی.

وەفدەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی عەلی حسێن سورچی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئەندامیەتی فازڵ ڕەئوف و چەند ئەندامێکی دیکەبوون.

سەردانی وەفدەکەی پارتی بە مەبەستی ھەواڵپرسین و دەستخۆشیکردنبوو لە جەلالی سام ئاغا وەک کەسایەتییەکی ناودارو خاوەن ھەڵوێستی جوامێرانە لە دژایەتیکردنی گەندەڵیدا کاتێک سەرۆکی دیوانی چاودێریدارایی سلێمانی بووە.

جەلالی سام ئاغا كەسایەتییەكی دیاری سلێمانییەو لەسەردەمی سەرۆكایەتی ئەودا دیوانی چاودێری دارایی 2 هەزارو 720 ڕاپۆرتی لەسەر گەندەڵی‌و سەرپێچی یاسایی ئامادەكردووە، بەدەر لەو ڕاپۆرتانە، هەرلەو سەردەمەدا دیوان 86 كەسی لەسەر گەندەڵی‌و سەرپێچی یاسایی‌و ئیداریی داوە بە دادگا كە هەموویان بەرپرسانی باڵای حكومەت بوون.


AM:12:20:25/07/2023