بەرپرسێکی گۆڕان "ماوەیەكە ئەم حیزبە توانای بڕیاردانی كاریگەر و دروستی نەماوە"

رێكخەری ژوری یاسایی گۆڕان لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت"گۆڕان لە ڕابردوودا بڕیارێكی هەڵەیدا بەوەی دەنگیدا بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، دەبوایە وەك یەكەم هێز رێزی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بگرێت"

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥ی تەموزی ٢٠٢٣، چۆمان محەمەد رێكخەری ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان لە نووسینێکدا ئاماژەی بەوە دەکات، بەهۆی ئەوەی گۆڕان لە ڕابردوودا بڕیارێكی هەڵەیدا بەوەی دەنگی دا بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، بەبێ ئەوەی هیچ كارێك بكرێت لەخزمەتی خەڵک،بزوتنەوەی گۆڕان هەلێكی لەدەستدابوو پێش فراكسیۆنی پارتی وەك یەكەم هێز بەبێ دواكەوتن هەنگاوی دروست بنێن، ئەویش بریتیە لەوەی رێزی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بگرێت و چیتر بەردەوامی نەدات بەكاركردن لە پەرلەمانێک كە تەمەنی یاسایی كۆتایی ھاتووە، لە حكومەتێكدا نەمێنێت كەبۆتە كاربەڕێکەر.

باسی لەوەشکرد،
پێویستە گۆڕان داوای لێبوردن لە دەنگدەران و خەڵکی كوردستان بكات، بەداخەوە ماوەیەكە ئەم حیزبە توانای بڕیارە كاریگەرو دروستەكانی نەماوە بۆ راستكردنەوەی هەڵەكان وپیشاندانی بونی ئیرادەی گۆرانكاریی،چونکە ڕێگاكە زۆر ڕون و ئاشكرابوو بۆ گۆڕان دواكەوتن ولێوردبونەوەی نەئەویست 



دەقی نووسینەکە..

بزوتنەوەی گۆران ونادەستوریبونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان !!!

دوای نزیكەی مانگێك لە  بێدەنگییەکی هەستپێكراو بۆ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت نادەستوری بوونی یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان،بەڵام دواجار فراكسیۆنی پارتی  لەرۆژی ٢٦/٦/٢٠٢٣ لەڕێی سەرۆکی فراکسێۆنەکەسانەوە چونە ژێر باری بڕیاری دادگای فیدراڵی، لە نوسراوێكدا بۆ سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان ئاشکرایان کرد ئەركی پەرلەمانییان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی پێهێنا،داوای هەواڵەكردنی ئەندامانیان دەكەن بۆ خانەنشینی،لەكاتێكدا هەر فراكسیۆنی پارتی بوو لەگەل یەكێتی و گۆران(گۆران هەلەیەكی گەورەی كرد)  تەمەنی پەرلمانیان درێژكردوە،ئیستاش بەبێ راوێژوگفتوگۆ وەك ئەوەی رابردویان لەبیر كردبێت بەموزایەدە دەیبەخشنەوە بە خەلكی ،بۆیە دەردەكەوێت یەكێتی وگۆران زیاتر تەماشایی روداوەكان دەكەن ودەستەوەستانن،ئەمرۆش بەفەرمی سەرۆكی پەرلەمان كۆتایی بەم خولەی پەرلەمان هێناو سەرجەم پەرلەمانتارانی هەواڵەی خانەنشینی كرد(جارێك بالەوەش بگەڕێین ئەم دۆخە بەكۆێ دەگات ولەزیان وبەرژەوەندی كێیە)..
بەهۆی ئەوەی گۆڕان لە ڕابردوودا بڕیارێكی هەڵەیدا بەوەی دەنگی دا بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، بەبێ ئەوەی هیچ كارێك بكرێت لەخزمەتی خەڵک،بزوتنەوەی گۆڕان هەلێكی لەدەستدابوو پێش فراكسیۆنی پارتی وەك یەكەم هێز بەبێ دواكەوتن هەنگاوی دروست بنێن، ئەویش بریتیە لەوەی رێزی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بگرێت و چیتر بەردەوامی نەدات بەكاركردن لە پەرلەمانێک كە تەمەنی یاسایی كۆتایی ھاتووە، لە حكومەتێكدا نەمێنێت كەبۆتە كاربەڕێکەر،زیاتر لەمەش پێویستە داوای لێبوردن لە دەنگدەران و خەڵکی كوردستان بكات،بەداخەوە ماوەیەكە ئەم حیزبە توانای بڕیارە كاریگەرو دروستەكانی نەماوە بۆ راستكردنەوەی هەڵەكان وپیشاندانی بونی ئیرادەی گۆرانكاریی،چونکە ڕێگاكە زۆر ڕون و ئاشكرابوو بۆ گۆڕان دواكەوتن ولێوردبونەوەی نەئەویست ..
بۆیەدەكرێت ئەم پرسە ببێتە وانەیەیەك بۆداهاتوی كاركردنی حزبەکە، دوای چەندین ساڵ جوڵە و روداو بگێڕنەوە بۆ هەڵوێستەکانمان كە بەم بیركردنەوەو دنیابینیەی ئێستامان بێت بەئەستەم دەبینم وانەی لێوەربگرین، چونکە گۆڕان لە دوای 2009 بەدواوە تاکە هێز بوو کە روداوی دروست دەکرد و چەند هەنگاوێک لە پێش حزبەکانی دیکەوە بیری دەکردەوە، لە ئێستاشدا پێویستە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە سەر ئەو کلتورە و لەو هەنگاوەی کە دامەزراوەکانی حکومەت و حزبەکان لێی بێدەنگن و هەنگاو نانێن، گۆڕان هەنگاو بنێت و جوڵە بکات، بەڕاستی ناکرێت هەر روداوێک روبدات گۆڕان لێی بێدەنگ بێت و نەتوانێت جوڵە بکات، ئەو بێجوڵەییەی گۆڕان زیاتر لەو گۆمەدا دەیهێڵێتەوە کە نە ئاوی تێدەچێت و نە لەبەری دەڕوات، بۆیە تا بۆگەنی نەکردووە هەنگاو بنێن و متمانە بۆ خەڵک بگێڕینەوە و یارمەتی ئەو هەنگاوانەش بدەین کە گۆڕان لە رابردودا 
بەناوی "ئاشتەوایی"ەوە، گرتیەبەر،گەرنا بەم شێوەیە ئەم بزوتنەوەیە بارو زیادەیە بۆ كۆمەڵگا.


PM:05:37:25/07/2023