خێزانی مباپێ ریاڵ مەدرید شۆک دەکات

 دی مارزیۆ (ڕۆژنامەنووس)ی ناسراو ئاشکرای دەکات، خێزانی مباپێ ئامادەن ئەو ئۆفەرەی یانەی هیلالی سعودی قبوڵ بکەن کە300ملیۆن یۆرۆیە،بەڵام تا ئێستا یاریزانەکە یەکلایی نەکردووەتەوە کە ئایا بە ئۆفەرەکە رازییە یان نا.

بە پێی زانیاری زۆربەی رۆژنامەکان، بیرۆکەی مباپێ هێشتا هەر وەک خۆیەتی، نایەوێت پاریس جێبهێڵێت بۆ هیچ تیپێکی تر جگە لە ڕیال مەدرید.

 هەروەها لە پێشینەی کارەکانی مباپێ ڕۆشتنە بۆ ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمانیش ئەوە دەزانێت.


PM:05:53:25/07/2023