سونه‌یه‌ک داوا ده‌کات ئه‌بوبه‌کری به‌غدادی بکرێته‌ وه‌زیری به‌رگر‌ی له‌ حکومه‌ته‌که‌ی عبادی

که‌سایه‌تی دیاری سونه‌ عه‌لی حاتم سلێمان داوا ده‌کات ئه‌بوبه‌کری به‌غدادی  خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی( داعش) بکرێته‌ وه‌زیری به‌رگری له‌ کابینه‌که‌ی عه‌بادیدا.

عه‌لی حاته‌م که‌ سونیه‌و که‌سایه‌تیه‌کی ناسراوی خۆپیشاندانه‌کانی پارێزگای ئه‌نباره‌و ماوه‌یه‌کی زۆره‌ له‌‌ ده‌ست حکومه‌تی مالکی هه‌ڵهاتووه‌ ‌و له‌هه‌ولێر ده‌ژی، له‌ لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقییه‌کان وتی : ئه‌گه‌ر هادی عامری به‌رپرسی میلیشیاکانی به‌در ده‌که‌نه‌ وه‌زیری ناوخۆ ئه‌وا ئه‌بوبه‌کری به‌غدادیش بکه‌نه‌ وه‌زیری به‌رگری عێراق.

ئه‌مه‌ له‌کاتێكدایه‌ که‌ رۆژی 16 ی ئه‌یلول په‌رله‌مانی عێراق نه‌یتوانی بگاته‌ ئه‌نجامیك له‌سه‌ر دانانی دوو کاندید بۆ وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ.



AM:09:28:17/09/2014