نوێنەری زیندانیانی بادینان ڕایده‌گه‌یه‌نێت" گردبوونەوەی ژمارەیەك لە چالاكوانان كە بڕیاربوو ئەمڕۆ لە دهۆك ئەنجامبدرێت، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگری لێكرا".
ئەیھان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" پێنج کەس بە نوێنەرایەتی پێنج رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌نیازبوون كاتژمێر (٤:٠٠)ی پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ، بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك له به‌رده‌م دادگای دهۆك گردببنه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن چەندین ھێزی ئه‌منییه‌وه کە پێکھاتبوون لە (پۆلیس، سوات، ئاسایش و ھێزێکی ئەمنی بەجلی مەدەنی) و ژمارەیان زیاتر بوو لە (٢٠٠) کەس رێگرییان لێكرا، هه‌روه‌ها رێگری له تیمی رۆژنامه‌نووسانی حەوت کەناڵ كرا رووماڵی گردبوونه‌وه‌كه بكه‌ن".
ڕاشیگەیاندووە" رێكخراوه‌كان کە پێکھاتبوون لە (رێکخراوی خامتیر، تێکۆشان، ھەڤپژراندن، ھەست و رێکخراوی سەوزی ئەوروپی) به نیازبوون له به‌یاننامه‌كه‌یاندا سزای نادادپه‌روه‌رانه‌ی شێروان شێروانی ڕه‌تبكه‌نه‌وه، به‌ڵام هێزێكی ئه‌منی زۆر کە زۆربەیان لە نێو گۆرەپانی دادگای دھۆک جێگیرکرابوون و بڵاوه‌ی پێكرابوو، رێگرییان كرد".
ئەیھان سەعید ئەوەشی خستەڕوو، پاساوی هێزه‌كه ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و رێكخراوانه مۆڵه‌تی گردبوونه‌وه‌یان نه‌بووه، له كاتێكدا به‌پێی یاسای ژماره ١٠ی ساڵی ٢٠١١ی یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان، گردبوونه‌وه و به‌یاننامه خوێندنه‌وه پێویستی به مۆڵه‌ت نیه.
ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر دووبارە سزای چوار ساڵ زیندانی دیکەی بەسەر شێروان شیروانی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بادیناندا سەپاند کە ئەوەش نیگەرانی ناوخۆی و دەرەكی لێكەوتەوە.