ئەمڕۆ پێنج شەممە هەلیکۆپتەرێکی سەربازی لە گوندێکی سەر بە قەزای گوێر، لە نزیک پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، رووداوەکە دوای کاتژمێر (١:٠٠)ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوویداوە، لە گوندی (قەڵاتە سۆران)ی نزیک شەمامک سەر بە ناحیەی گوێر هەلیکۆپتەرێکی سەربازی کەوتە خوارەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو هێلیکۆپتەرەی کەوتووەتە خوارەوە هی هاوپەیمانانە و گومان دەکرێت هەلیکۆپتەرەکە بەهۆی کەموکوڕییەکی تەکنیکییەوە کەوتبێتە خوارەوە، هەروەها بەشێک لە کۆپتەرەکە شکاوە.