هاوڵاتییەک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا

هاوڵاتییەک بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هیزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، هاوڵاتییەک بە ناوی (عەلی نەزەری) لە گەڕەکی جافراوای کرماشان لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەستداوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، قوربانییەکە تەمەنی ٤٠ ساڵە و خەڵکی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار" ناوبراو بەهۆی ئەوەی تۆمەتبارکراوە لەسەر دۆسیەیەک، پێشتریش لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ژێر چاودێریدا بووە و دواتر تەقە لە سەر و سنگی کراوە". 


PM:05:20:28/07/2023