هەفتەی داهاتوو شەپۆلی گەرماکە بە هێزتر دەبێت

ئەو شەپۆلی گەرما بە‌هێزەی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، پێشبینی دەکرێت کە کۆتایی ئەم هەفتەیەو سەرەتای هەفتەی داهاتوو بگاتە لوتکە.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەری جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو کەشوهەوای شارەکانی باشوری کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوەو، پلەی گەرما لە چەندین ناوچەی هەرێمی نزیک دەبێتەوە لە ٥٠ پلەو لە هەندێک ناوچەی دیش سەرو ٥٠ پلە دەبێت.

بەپێی ئەو ماڵپەڕە پلەی گەرمای هەولێر و کەرکوک لە رۆژانی ٦ و ٧ ی ئاب بەرزدەبێتەوە لە نێوان ٤٧ تا ٥٠ پلەی سیریزی.

هەرچی پلەی گەرمای ناوچەکانی گەرمیانە بە کەلار و کفری و خانەقین و گوڵاڵە بەرزدەبنەوە بۆ سەر ٥٠ پلە.

هەرچی پلەی گەرمای سلێمانییە رۆژی هەینی دەگاتە ٤٧ پلەی سیریزی.

ئەو ماڵپەڕە پێشبینی دەکات کە لە ٢٠ مانگی ئابدا پلەکانی گەرما بەرەو فێنێکی دەڕوات و پلەی گەرما کەم کەم دادەبەزێت.








PM:09:47:30/07/2023