حکومەتی هەرێم بە فەرمی وادەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەکات".

جوتیار عادل سەرۆکی میدیا و زانیاری هەرێم، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" تیمێکی تەکنینیکی لە بەغدا حازرن و هەموو رێکارەکان تەواوبوون و ئەو پابەندییانەی لەسەر حکومەت هەیە لە چوارچێوەی بودجە جێبەجێکراوە". 

وتیشی" هەر كاتێك پارە بگات كە پێمان وایە لەم هەفتەیەدا دەگات دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت". 

تائێستا مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دابەشنەکراوە کە زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاردا تێدەپەڕێت. 


PM:12:14:31/07/2023