دوایین زانیارییەکان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەندرا

وەزیری دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هاتنی مووچە تەنیا لەسەر کات ماوە و دەبێت پشکی هەرێم لە بوودجەدا لە بەغداوە بێت".

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەریم، ئەمڕۆ سێشەممە ١ی ئابی ٢٠٢٣ لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی رووداو رایگەیاند" حکومەتی هەرێم هەموو پابەندیەکانی خۆی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی جێبەجێکردوە و ئێستا تۆپەکە لەگۆڕەپانی وەزارەتی دارایی عێراقدایە".

وتیشی" ئاخر قسە ئەوەبوو ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو پارەیان بۆ ئێمە بناردایە، هۆکارەکەش ئەوەیە لە بڕگەیەکدا وەزارەتی نەوت بە وەزارەتی دارایی بڵێ نەوتم وەرگرتوە، ئەمە بەنوسراو نەنێردراوە، بڕیارە ئەمڕۆ ئەم کێشە تەکنیکیانە چارەسەر بکەن".

ڕاشیگەیاند" پێویستە حکومەتی فیدراڵ پێمان بڵێت کەی پارە رەوانەی هەرێم دەکات، چاوەڕواندەکەین ئەگەر وەکو پێنجشەممەی لێ نەکەن، ئەمڕۆ پارەمان بۆ بنێرن، ئێمە چاوەڕوانی ناردنی مووچەی مانگی (شەش و حەوت)ین رەوانە بکرێت، بەپێی یاسای بودجەش دەبێت دوو مووچە بنێرن".

ئاوات شێخ جەناب جەختیشی کردەوە، هەرکات پارەکە لە بەغداوە بگاتە هەرێم، لە ماوەی کەمتر لە ١٠ رۆژ مووچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت. 


PM:12:51:01/08/2023