دەست بەسەر بڕێكی زۆر پارەی ساختەدا دەگیرێت


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستیان گرت بەسەر بڕی ٤١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دیناری عێراقی ساختە و گومانلێكراوێكیان دەستگیركرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە، هێزەكانی دەزگای ئاسایش دوای چاودێریكردن و بەدەستهێنانی زانیاری، لەڕۆژی ٢٠٢٣/٧/٢٧ بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین گۆمانلێكراوێكیان بە ناوی ( ع، ح، ج )دەستگیركرد و دەستیانگرت بەسەر بڕی ٤١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دیناری عێراقی ساختە كە لەدەرەوەی عێراق دروستكراوە و بەنیازی ساغكردنەوەی بووە لە هەرێمی كوردستان و ناوڕاست و باشوری عێراق.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، تۆمەتبار بە ماددەی (٢٨١)لە یاسای سزادان ڕاگیراوە.



PM:12:00:02/08/2023