"حکومەتی هەرێم دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکات"

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی وەزارەتی دارایی راسپارد، بەخێرایی خشتەی مووچە رابگەیەنن و دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت".

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٣، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "ئێمە بۆ دابینکردنی مووچە پێویستمان بە ٩١٢ ملیار دینارە کە لە عێراقەوە بێت، بەڵام نەک شایستەی دارایی نەنێردرا تەنانەت پارەی پێویستی مووچەش نەنێردرا و تەنیا ٥٩٨ ملیار واژۆی لەسەر کراوە کە بنێردرێت بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی راسپارد، بەخێرایی خشتەی مووچە رابگەیەنن و دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت و ئەو کورتهێنانەشی هەیە پڕبکرێتەوە.



PM:02:44:02/08/2023