داهاتی نەوتی عێراق یەک ملیار دۆلار زیاد دەکات


وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی تەموزی بڵاوکردەوە کە بڕی ئەو داهاتەی هەیبووە، ٨ ملیار و ٢٩٣ ملیۆن دۆلار بووە، بەراورد بە مانگی رابردوو یەک ملیار دۆلار زیادیکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی تەمووز بڵاوکردەوە و لەو مانگەدا ١٠٦ ملیۆن و ٧٥٥ هەزار و ١٦٩ بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، لە کاتێکدا مانگی حوزەیرانی رابردوو بڕی نەوتی هەناردەکراو ١٠٠ ملیۆن و ٥٢ هەزار و ٥٩ بەرمیل بووە.
 
بەپێی راگەیەندراوەکە نرخی هەر بەرمیلێکی ٧٧،٦٩ دۆلار بووەو کۆی کردوویەتە ٨ ملیار و ٢٩٣ ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا داهاتی نەوتی هەناردەکراوی مانگی حوزەیران ٧ ملیار و ١٧٩ ملیۆن دۆلار بووە؛ واتە داهاتەکە یەک ملیار دۆلار زیادی کردووە.

چاودێران زیادبوونی فرۆشتنی نەوتی عێراق بە یەک ملیار دۆلار دەگەڕێننەوە بۆ قەرەبووی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان کە لەلایە عێراق بڕی فرۆشتنی زیاد کردووە. 



AM:08:42:03/08/2023