ئاهەنگە نوێیەکەی مێسی مشتومڕی دروستکرد

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی  یانەی ئینتەر میامی، مشتومڕێکی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا، بە ئاهەنگە نوێیەکەی، لە یاریی بەرامبەر ئۆرلاندۆ لە گەڕی 32ی جامی خولی تۆپی پێی ئەمریکی و مەکسیکی.

 مێسی گۆڵێکی تۆمارکرد و تیپەکەی گەیاندە قۆناغی داهاتوو، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 3-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

 ئاهەنگەکەی کە دووجار دووبارەی کردەوە، ڕاستەوخۆ دوای یارییەکە قسەی سۆشیال میدیای لێکەوتەوە.

  مێسی ئاهەنگی واکاندا بۆ هەمیشە (واکاندا بۆ هەمیشە)ی کرد، بەجۆرێک هاندەرانی جیهان دەستیان کرد بە پرسیارکردن لە شێوازی ئاهەنگگێڕانی باشترین یاریزانی جیهان و دووجار پێداگری لەسەر کرد.


 فیلمی Black Panther: Wakanda Forever فیلمێکی سوپەرکەسایەتی ئەمریکییە لە دەرهێنانی ڕایان کوگلەر و لوپیتا نیۆنگۆ، دانای گوریرا، مارتن فریمان، لێتیتیا ڕایت، وینستن دوک و ئەنجێلا باسێت ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

 فیلمەکە لە بەرهەمهێنانی ستۆدیۆی مارڤێڵ و دابەشکردنی لەلایەن کۆمپانیای واڵت دیزنی ستۆدیۆی مۆشن پیکچەرزەوە، فیلمەکەش لە ٨ی تەمموزی ٢٠٢٢ لە ئەمریکا نمایشکرا.



PM:01:37:03/08/2023