هۆشداری توند لە گەرمای چەند وڵاتێكی عەرەبی و لەنێویاندا عێراق دەدرێت


ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی لە ناویاندا عێراق رووبەڕووی گۆڕانێكی توندی كەشوهەوا بوونەتەوە و گەیشتۆتە حاڵەتی "بڵێسەدار".

ئاژانسی ئەلمۆنیتەر بڵاویكردەوە، وڵاتانی عێراق و ئەردەن و ئێران و لوبنان و میسر و كوەیت بەرەنگاری گۆڕانی كەشوهەوا دەبنەوە و لە ئێستادا پلەی گەرمای بەرز كاریگەری زۆری لەسەر ئەو وڵاتانە داناوە و دۆخی كەشوهەوای ئەو ناوچانە "بڵێسەدارە".

هەر بەپێی هەواڵی ئەو ئاژانسە، زۆرترین كاریگەری گۆڕانی كەشوهەوا لە وڵاتانی كەنداو لەسەر عێراق دەبێت و گرفتی نەبوونی كارەباش بەشێكی زۆری خەڵكی عێراقی ناچاركردووە لە ماڵەكان و شوێنە داخراوەكاندا بمێنێتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردوە، لە دوای عێراق هەریەكە لە وڵاتانی ئێران و كوەیت و لوبنان و میسر و ئەردەن رووبەڕووی هەمان دۆخی عێراق دەبنەوە و پلەكانی گەرما بەردەوام روو لەبەرزبوونەوە دەكات.



PM:01:58:04/08/2023