پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێی بەرزیی نرخی دۆلار لەگەڵ سودانی كۆدەبێتەوە


لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە ئەوەش بەمەبەستی تاوتوێی ھۆكارەكانی بەرزی بەھای دۆلار و رێكارەكانی حكومەت بۆ رووبەڕووبونەوەی قەیرانەكە.

یەحیا محەمەدی، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، لیژنەكەیان میوانداری عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی كردووە و گفتوگۆیان كردووە لەبارەی ھۆكارەكانی بەرزی بەھای دۆلار لە بەرامبەر دینار و ئەو رێكارو بڕیارانەی بانكی ناوەندیی دەریكردوون بۆ رووبەرووبوونەوەی قەیرانەكە.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، لیژنەكەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانیش كۆدەبێتەوە تاوتوێی ئەو رێكار و بڕیارانە دەكات كە حكومەت و بانكی ناوەندی دەریانكردوون بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دۆلار.




PM:01:57:05/08/2023