"فۆرمی حیزبی بە فەرمانگا حکومیەکاندا بڵاودەکەنەوە"

دوو پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان داوا لە فەرمانبەران، مامۆستایان، هێزی ئەمنی و سەربازی دەکەن و ڕ‌ایدەگەیەنن" دەسەڵاتداران لە دۆخێکی خراپدان و متمانەی خەڵکیان لەدەستداوەو دەیانەوێ بەفشارکردن دەنگ بهێنن!".
 
ئەمڕۆ شەممە ٥ی ئابی ٢٠٢٣، هەردوو پەرلەمانی پیشووی کوردستان ئەبوبەکر هەڵەدنی  و عەلی حەمە ساڵح لە هەژماری خۆیاندا بڵاویانکردەوە کە "چەند ڕۆژێکە هێزە دەسەڵاتدارەکان بەچەندین ڕێگای جیاواز، داواکردنی کارتی دەنگدان یاخود پڕکردنەوەی فۆڕم یان بانگهێشتکردن سەرقاڵی فشارکردنن بۆ دەنگدان،لە دۆخێکی خراپدان و متمانەی خەڵکیان لەدەستداوەو دەیانەوێ بەفشارکردن دەنگ بهێنن!"

وتیشیان"زوڵم و ستەمی ئەم دەسەڵاتدارانەمان دیوە، پێویستە تەسلیمی ئەم ستەمەشیان نەبین، بەدڵنیایی هیچ کەس ناتوانێت سزای سەدان هەزار کەس بدات".

ئاماژەیان بەوەشداوە، لەم هەڵبژاردنەدا هیچ کەس نازانێت دەنگتان بە کێ داوە… بۆیە ئاسودەکردنی ویژدانمان گرنگترینە. 


دەقی بڵاوکراوەکە:

فەرمانبەران، مامۆستایان.. بەڕێزان  هێزی ئەمنی و سەربازی..

چەند ڕۆژێکە هێزە دەسەڵاتدارەکان بەچەندین ڕێگای جیاواز… داواکردنی کارتی دەنگدان یاخود پڕکردنەوەی فۆڕم… یان بانگهێشتکردن… سەرقاڵی فشارکردنن بۆ دەنگدان. 
ئەوان لە دۆخێکی خراپدان و متمانەی خەڵکیان لەدەستداوەو دەیانەوێ بەفشارکردن دەنگ بهێنن!

زوڵم و ستەمی ئەم دەسەڵاتدارانەمان دیوە..  پێویستە تەسلیمی ئەم ستەمەشیان نەبین. 
بەدڵنیایی هیچ کەس ناتوانێت سزای سەدان هەزار کەس بدات.  
کۆی موچەش لەمەودوا لە عێراقەوە دێت.. بۆیە خەڵکی کوردستانیش چاویان لە ئازایەتی و هەڵوێستی ئێوەیە. 
لەم هەڵبژاردنەشدا هیچ کەس نازانێت دەنگتان بە کێ داوە… بۆیە ئاسودەکردنی ویژدانمان گرنگترینە. 
ئەبوبەکر هەڵەدنی                  عەلی حەمە ساڵح







PM:08:27:05/08/2023