بەڕێوەبەرایەتییەكی دیكەی سلێمانی بایكۆتی راگەیاند



بەهۆی پێنەدانی موچەكانیانەوە، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بایكۆتیان راگەیاند.

ئەمڕۆ یەكشەممە، بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان و رانەگەیاندنی كاتی دابەشكردنی مووچەكانیان، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بایكۆتی كاركردنیان راگەیاندووە. 

كۆتایی هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 6ی راگەیاند، بەڵام ژمارەیەك وەزارەتی تێدا نییە كە یەكێكیان وەزارەتی شارەوانییە و بەڕێوەبەرایەتی ئاویش سەر بەو وەزارەتەیە.



AM:09:53:06/08/2023