دوای زیادبوونی ڕووداوەکانی خنکانی هاووڵاتییان و گەشتیاران، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاری داخستنی ئەو شوێنە گەشتیاریانەی دەرکرد کە لە ماوەی ڕابردوو گەشتیاران لێیان خنکاون.
لە راگەیەندراوێکدا باس لەوەش کراوە کە هەڵمەتی ئاگادارکردنەوە و هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان و گەشتیاران بۆ خۆپاراستن لە مەلەکردن لەو شوێنە مەترسیدارانە دەست پێ دەکەن.
وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاووڵاتییان و گەشتیاران و کۆمپانیاکانی گەشت و گوزار دەکەن کە پابەند بن بە دوورکەوتنەوە لەو شوێنانەی شریتی سووری لێدراوە و هێما و تابلۆکانی قەدەغەکردنی مەلەی لێ هەڵواسراوە.
هاتووشە" ئەو شوێنانە مەترسیدارن و بە هیچ شێوەیەک ناکرێت مەلەی تێدا بکرێت و بۆ مەلەکردن ناشێن و ڕێگاپێدراو نین.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە هەموو ساڵێک ڕووداوەکانی خنکان لە ڕووبار و چەم و ئاوەکانی هەرێمی کوردستان دووبارە دەبێتەوە".