نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ئابی ٢٠٢٣ نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار دینار، دوێنێ بەیانی بە ١٥٠ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٥ هەزار و ٢٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٩ هەزار و ٥٠٠ دینار.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٥ هەزار و ٥٩٢ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ١٠٠ دینار.


AM:10:20:07/08/2023