ڤیدیۆ.. فاخر هەریری هێرشێکی توند دەکاتە سەر دینە

فاخر هەریری گۆرانیبێژی میللی لەسەر یاری نێوان یانەی هەولێر و جەویە هێرشێکی توند دەکاتە سەر گۆرانیبێژی لاوی باشوری کوردستان دینە. 

فاخر هەریری کە هونەرمەندێکی میللی دیاری شاری هەولێرە لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە هێرشی توند دەكاته سەر دینە و دەڵێت" مەسەلەیەکی کوردی هەیە دەڵێت قەرەج قەت نابێتە خاتوون قەرەجێک بێنە سەد کیلۆ زێڕی پێوەکە بیهێنە مەیدان قەرەج هەر قەرەجە". 

دەشڵێت" بەس دینە تۆ لەگەڵ یانەی هەولێر و یانەی سلێمانی یان دهۆک یان کەرکوک هەرکوێیت زۆرئاسایی بوو، بەس یانەی هەولێر لەگەڵ عەرەب یاری دەکات، چۆن دەبێت لە دژی یانەی هەولێر قسە بکەیت و دەڵێیت حەزدەکەم یانەی جەوهییە بیباتەوە بەس نانی هەولێر بێ خوێیە و خەتای خۆمانە، هانمان دای و بوویتە ئەو دینەیەی کە ئێستا لە دژی هەولێر قسە دەکەی". 

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لەم لینکە بکە

هەروەها لای خۆشیەوە دینا سکاڵایەکی یاسایی لەسەر فاخر هەریری تۆمار دەکات و دەڵێت" دوای ئەوەی گۆرانیبێژی میللی ڤیدیۆیەک بڵاو دەکاتەوە ناوزڕاندنێک دەکات بە منێک کە هونەرمەندم چەندین ساڵە خزمەت دەکەم و لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ناسێندراوم سبەی داوای یاسای تۆمار دەکەم لەسەر ئەو کەسە یاسا خۆی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، ئێمە لە وڵاتێک دەژین یاسا سەروەرە  من هەر هەڵبژاردەیەک هاندەری بم تۆ ناتوانی تەشهیر و قسەی ناشرین بکەیت". 

دینە، لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە. 


PM:12:36:07/08/2023