ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان، کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی چەند سەنتێک ڕووی لە دابەزین کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٨٥ دۆلار و ٢٠ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ٣٤ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٨١ دۆلار و ٨٠ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٩٤ سەنت بوو.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە ڕێککەوتنی عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومانەوە هەیە کە بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنە.