بەپەلە.. سێ هەزار گەریلای پەكەكە رەوانەی رۆژئاوا دەكرێن

‌گەریلا
فەرماندەی هێزەكانی پاراستنی گەل، موراد قەرەیلان رایگەیاند كە بۆ بەدەنگەوەچوونی رۆژئاوا لەو هێرشە بەربڵاوەی داعش بۆ سەر كوبانی دەستی پێكردوە، سێ هەزار گەریلای پەكەكە دەنێرن بۆ رۆژئاوا.

موراد قەرەیلان بەمیدیاكانی راگەیاند ئەم هێزە فراوانەی گەریلا بۆ بەرەوڕووبوونەوەی چەكدارانی داعشە كە لە چەند رۆژی رابردوو هێرشەكانیان لە رۆژئاوای كوردستان چڕكردوەتەوە.

هەر ئەمرۆ كۆمیتەی چاودێری مافەكانی مرۆڤی سوریا كە سەر بە ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەیە رایگەیاند چەكدارانی داعش 21 گوندی كوردیان لەشاری (عین العرب) لە باكوری رۆژهەڵاتی حەڵەب كۆنترۆڵكردوە.



PM:03:07:18/09/2014