وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەت و ئیدارەی پارێزگاكان سەردانیان بكەن بۆ ئەوەی رێنماییەكانی بودجە وەربگرن.
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "یاسای بودجە و رێنماییەكانی لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاوكراوەتەوە و كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە و بۆ وەرگرتنی رێنماییەكانیش داوای لە وەزارەت و پارێزگا و دەستە و لایەنەكان كرد سەردانی وەزارەتەكە بكەن بۆ وەرگرتنی رێنمایی جێبەجێ كردنی بودجە".
راگەیاندراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "بە رێنمای تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رێنماییەكان دەرچوون و دەبێت سەردانی باڵەخانەی وەزارەتی دارایی بكەن تاكو كۆپیەك لە رێنماییەكانی جێبەجێ كردنی بودجە وەربگرن".