"گەرمترین رۆژەكان"ی هەفتە دیاریكران



بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، سبەینێ و دووسبەی لە گەرمترین رۆژەكان دەبن و پلەكانی گەرما دەگەنە نزیكەی 50 پلە و ناوچەی گەرمیانیش 51 پلە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە   9– 8- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند ( 10 –  20) كم /ك دەبێت ، هەندێك جار چاڵاك دەبێت بۆ سەروی 25 كم / ك 
ئاراستەی با / باكووری  خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی  پێنج شەممە    10– 8- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند دەبێت ( 10 – 20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10  ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / كەمێك  بەرز دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 47، سلێمانی: 44 ، دهۆك: 46 ، كەركوك: 49 ، هەڵەبجە: 46، زاخۆ: 47 ، سۆران :  44 ، حاجی ئۆمەران: 33، گەرمیان: 51 ).



AM:09:58:09/08/2023