یەكەم كۆبوونەوەی فوئاد مەعسوم‌و جێگرەكانی بەڕێوەچوو

ئەمرۆ سەرۆك كۆماری عێراق، د. فوئاد مەعسوم بۆ یەكەمجار لەگەڵ سێ جێگرەكەی سەبارەت بە دۆخی ئەمنی عێراق كۆبووەوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، د. فوئاد مەعسوم ئەمرۆ لەكۆشكی سەلام لە بەغدا لەگەڵ هەریە لە ئەیاد عەلاوی، نوری مالیكی‌و ئوسامە نوجێفی سەبارەت بە نوێترین گۆڕانكارییەكانی ئەمنی‌و سیاسی عێراق گفتوگۆیان كرد.

لەكۆبوونەوەكەی ئەمرۆدا هەروەها ئەنجامەكانی كۆنفرانسی پاریس سەبارەت شەری داعش تاوتوێكرا.



PM:03:53:18/09/2014