فرۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له‌سه‌ر رێگه‌ی دوكان ئۆتۆمبیلێكی كرده‌ ئامانج (نوێکرایەوە)

ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای دوکان خەلەکان بەسوتاوی دەبینرێت و شایەحاڵێک باس لەوە دەکات فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومانی کردووە.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٩ی ئابی ٢٠٢٣، سیروانی لالە سەرحەت قایم قامی قەزای دووکان بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" کاتژمێر چوار ونیو فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە ڕێگای دوکان خەلەکان ئۆتۆمبێلێکی جێبی کردۆتە ئامانج".

ڕاشیگەیاند." لە ئەنجامی ئەو بە ئامانج گرتنی ئۆتۆمبێلەدا  دوو هاوڵاتی بریندار بوون کە یەکیکیان خەڵکی هەڵەبجەیە وئەوەی کەش کوردی سوریایە، لەو دوو بریندارانەش کە ڕاوانەی نەخۆشخانە کراون یەکێکیان دۆخی تەندروستی ناجێگیرە".

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی سلێمانی بە ماڵپەڕی (سپی) راگەیاند" کەمێک پێش ئێستا یەکێک لە بریندارەکانی هێرشەکەی ڕێگەی (دوکان - خەلەکان)، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا". 

لە ماوەی ئەم هەفتەیەی پیشوودا چەند جارێک فڕۆکەکانی تورکیا، بۆردومانی چەند ئامانجێکیان کردووە لە ناوچەی ئاغجەلەر لە سلێمانی  و ئامیدی لە دهۆک لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەستداوەو و ئەمڕووداوەی ئەمڕۆش دوو برینداری لیکەوتۆتەوە.


PM:04:30:09/08/2023