وێنە.. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند وێنەیەکی هەودا ئەحمەد بڵاودەکرێتەوە

هەودا ئەحمەد بێژەری دیاری بەرنامە هونەرییەکان بە ستایلێکی جیاواز چەند وێنەیەکی بڵاودەکرێتەوە.

لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چەند وێنەیەکی هەودا ئەحمەد بە ستایلی جلوبەرگی کوردی بڵاوکرایەوە کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە بینەرەکانی.  

هەودا ساڵی (١٩٨٥) لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەر و ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، ماوەی حەوت ساڵیشە وازی لەو کەناڵە هێناوەو لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامەی هونەری و کەلتوری پێشکەش دەکات و، بەرنامەکانی بە پڕبینەرترین بەرنامەکانی ئەو کەناڵە هەژمار دەکرێن.


PM:05:41:10/08/2023