لەسەر ئەم وێنەیە، هەڵەدنی پەیامێك بۆ یەكێتی زانایانی موسوڵمانی جیهانی دەنێرێت


ئەبوبەكر هەڵەدنی، سەركردەی یەكگرتوی ئیسلامی بۆ كۆبوونەوەی ئەردۆگان سەرۆكی توركیا و یەكێتی زانایانی موسڵمانی جیهانی دەڵێت "بێزەحمەت لەجیاتی پیرۆزبایی، چەند پەیامێكتان بە ئەردۆگانتان بوتایە".

ئەبوبەكر هەڵەدنی، سەركردەی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان و پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حیزبە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە "یەكەم: بە (جەعلی خوایی) زمانێك هەیە كەناوی كوردیە بۆ قەدەغەیە بیست ملیۆن كورد پێی بخوێنن و بنوسن، دووەم: كەرامەت و شكۆی مرۆڤ پرەنسیپ و مەبدەئێكی ئیسلامیە نابێت بكرێتە ژێر پێ بەهۆی جیاوازی ئاین و نەتەوەو زمان".

هەڵەدنی روونیكردۆتەوە "ئازادی خەڵاتی خوایە بۆ مرۆڤەكان، ئازادی پارچەپارچە ناكرێت هەموان دەبێت بەهرەمەند بن لەئازادی، چوارەم: ئەردۆگان تۆ خۆت بەپلیكانەی دیموكراسی و هەڵبژاردن و دەنگداندا گەیشتە كورسی، خێرە سەڵاحەدین دەمیرتاش و دەیان پەرلەمانتار و سەرۆك شارەوانی و هەزاران  چالاكی مەدەنی و ڕۆژنامەنوست لە كونجی زیندان توند كردوە تەنها لەبەر ئەوەی تۆ بەسوڵتان نازانن".

ناوبراو وتویەتی "دراوسێ ماف و ئەركی هەیە بەچ هەقێك دەرگای دۆزەخت لەسەر هاوسێكانت لە باشور و ڕۆژئاوای كوردستان كردۆتەوە".



PM:10:00:10/08/2023