"هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە" لە سەركردەیەكی یەكێتی دەكرێت


محەمەد عەریف گلی، بەرپرسی ئەو نوسینگەیەی ڕێكخراوی بەدر و حەشدی شەعبی كە بڕیارە سبەی لەدووز بكرێتەوە "هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە" لە مەلا كەریم شكور، سەركردەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات.

محەمەد گلی رایگەیاندووە "له كاتژمێر ۱۲ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەمەبەستی بانگێشكردنی بۆ كردنەوەی نوسینگەی (برایەتی) مەلا كەریم پاش دڕاندنی بانگێشتنامەكە هەڵساوه به برینداركردنی حەمزه محەمەد حسێن كه دەكاته كوڕی من".

ناوبراو روونیكردۆتەوە "تەواوی ئە پڕوپاگەندانە ڕەت دەكەینەوە كە مەلا كەریم بڵاویكردۆتەوە بە پێچەوانەوە خۆی كاری تیرۆری ئەنجامداوەو كوڕەكەمی بریندار كردووە".

هەروەها وتویەتی "ئەگەر یاسا تۆڵەمان وەرنەگرێت خۆمان تۆڵەی لێ وەردەگرین".

ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی بەرپرس لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ناوچەی گەرمیان بە " سپی " راگەیاند " ئەمڕۆ كادیرێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە لە لیژنەی پەیوەندیییەكانی مەڵبەندی حەمرین بووە، بەڵام ماوەیەك پەیوەندی بە حەشدی شەعبییەوە كردووەو خەریكی دروستكردنی هێز بووە بۆ حەشدی شەعبی، چۆتە نێو بارەگا مەڵبەندی حەمرینەوەو هەوڵی كوشتنی مەلا كەریم شوكر بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی حەمرین و جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق داوە".



PM:10:14:10/08/2023