بكوژی سێ هاوڵاتییەكەی ناحیەی پیرەمەگرون دەستگیركرا


دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی تۆمەتباری ڕووداوەكەی ناحیەی پیرەمەگرون ڕادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباری ڕووداوی كوشتنی ٣ هاوڵاتی یەك خانەوادە و برینداركردنی دوو كەسی دیكەی دەستگیركرد".

شەوی رابردوو لە ناحیەی پیرەمەگرونی نزیك شاری سلێمانی هاوڵاتییەك دەستڕیًژی گوللەی لە خێزانێك كرد و بەهۆیەوە دوو برا و برازایەك كوژران و ژنی یەكێك لە كوژراوەكانیش برینداربوو.



AM:10:19:11/08/2023