بەیانی ئەمڕۆ روناك عەبدولواحید، ھاوسەری د. فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری پێشوتری عێراق و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی كۆچی دوایی كرد، سبەینێ تەرمەكەی دەگاتەوە ھەولێر و پاشان بەرەو كۆیە بەڕێدەكرێت.
روناك عەبدولواحید مستەفا، هاوسەری د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری پێشوتری عێراق ماوەیەك بو باری تەندروستی، ئەمڕۆش لە تەمەنی 81 ساڵیدا لە بەغدا كۆچی دواییكرد.