کەشناسی: ئەمڕۆ بە گەرمترین ڕۆژی ساڵ لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا

کەمێک پێش ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان داتای به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای ناوچه‌ جیاجیاكانی بڵاوكرده‌وه‌ کە لە قەزای خانەقین (٥٣) پلە تۆمارکراوە. 

کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، ئەمڕۆ هەینی بە گەرمترین رۆژی ئەمساڵ دادەنرێت، بە تایبەت لە گەرمیان و هەولێر و كەركوك و دەوروبەری. 

به‌پێی داتاكه‌ی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ لە خانەقین پلەی گەرمی (٥٣) پلەی سیلیزی تۆماركراوە، لە كەركوكیش (٥١) و هەڵەبجە (٤٦) و هەولێر (٤٨) و دهۆك (٤٥) و سلێمانی (٤٤) پلەی سیلیزی تۆماركراوە، هەروەها نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران بووە كە (٣٥)  پلەی سیلیزی بووە.

داتای بەرزترین پلەی گەرمای ناوچەکانى دیکەی هەرێم بەم شێوەیەیە:


PM:04:00:11/08/2023