هەناردەی کاڵای ئێرانی بۆ عێراق لەمساڵدا ١٢ ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە

هەناردەی کاڵای ئێرانی بۆ عێراق لەمساڵدا ١٢ ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە و ئاستی پێوانەیی تۆمارکردوە.

حەمید حسەینی، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوری بازرگانی عێراقی- ئێرانی لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند:" بەهای کاڵای هەناردەکراوی ئێران لە مانگی نیساندا کەمبوەتەوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بەڵام ڕێژەکەی زیادیکردوە".

باسی لەوەشکرد، لەمساڵدا بە بەهای ١٢ ملیار و ٩٢٧ ملیۆن دۆلار کاڵا و پێداویستی ئێران بۆ عێراق نێردراوە لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو ١٢ ملیار و ٣٩٨ ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردەکرابوو.


PM:06:37:11/08/2023